١٨ تەمووز ٢٠١٦ - ١٧:٥٤
هۆشداری سەرۆکی مەجلیسی ئیران سەبارەت بە بێ بەڵێنی ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی بەرجام

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران وتی: بێ بەڵێنی لایەنی بەرامبەر بە تایبەتی ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی بەرجام بە زیانی وڵاتانی دانوستانکارە.


به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە دیداری "ماساهیسا ساتۆ" سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری و کاروباری دەرەوەی مەجلیسی ژاپۆن لە تاران وتی: مەجلیسی ئێران پشتیوانی بەرجام و رێککەوتنی ناڤۆکییە و ئەو رێککەوتنە رێگە چارەیەکی نوێیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی دا.

عەلی لاریجانی وتی: ئێران بە تەواوی بەڵێنییەکانی خۆی لە رێککەوتنی ناڤۆکی لە دابەزاندنی سانترۆفیۆژەکانەوە بگرە تا دابەزینی ئاوی قورسی و مادە پیتێندراوەکان جێبەجێ کردوە بەڵام لایەنی بەرامبەر بە تایبەتی ئەمریکا بێ بەڵێنی کردوە.

لاریجانی هەروەها بە ئاماژە بە پێویستی پەرەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات وتی: ئێران و ژاپۆن دەتوانن لە بواری پەیوەندی بازرگانی و سەرمایەدانان و تەنانەت لێدانی کارگە یەکڕا هاوکاری بکەن.

ناوبراو لە درێژە دا ئاماژەی کردە پەرەی پەلامارە تیرۆریستییەکان لە ناوچە و وڵاتانی ئەوروپی و وتی: ئێستا نەک هەر وڵاتانی ناوچە بەڵکو تەواوی وڵاتان لە مەترسی پەرە و تەشەنای تیرۆریزم تێگەیشتون و پێویستی بنەبڕ کردنی تیرۆریزم زیاتر هەستی پێ دەکرێ.

ماساهیسا ساتۆ سەرۆکی لێژنەی بەرگریی و کاروباری دەرەوەی مەجلیسی ڕاوێژکارانی ژاپۆنیش لەو دیدارە دا وتی دەوڵەت و مەجلیسی ژاپۆن بە داکۆکی کردن لە رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆ یەک، پرسی گەمارۆکان و رێگاکانی نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێ کرانی ئەو رێککەوتنە پێ و شوێن دەگرن.